یەمەن مووشەک سەر خاکەکانی داگیرکراو دەکات: لە نزیکەی بیرالسبع تەقینەوەیەک رووی دا

بزووتنەوەی انصارالله بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی خاکەکانی داگیرکراو. لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک لە یەمەنەوە لە خاکەکانی داگیرکراو تەقینەوەیەک رووی دا.
بەهۆی مووشەکەکەی یەمەن لە ناوچەی ئاراد لە ڕۆژهەڵاتی بیرالسبع تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا. دوای تەقینەوەکە لە ناوچەکانی دەریای مردوو، نەقەب و باشووری خاکەکانی داگیرکراو ئاگادارکەرەوەکان لێدرا.
سوپای داگیرکەر راگەیاند کە هەوڵ بۆ رێگریکردن لە مووشەکە دراوە و ئیدعای کرد کە مووشەکەکە لە ئاسمان لەناوبراوە. بەڵام سەبارەت بە کاریگەری و خسارەکانی بەرکەوتوو راگەیەندراوێک بڵاو نەکرا.
بزووتنەوەی انصارالله هێشتا سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکە راگەیەندراوێکی بڵاو نەکردووە. بەڵام ئۆپڕاسیۆنەکە وەک بەشێک لە پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە دەبینرێت.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات کە تا کاتێک هێرش و گەماڕۆی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.